نوێنەرى فرۆشتن
Job description
هەلی کار لە کۆمپانیای نەورەس لقی سلیمانی-- نوێنەرى فرۆشتن)پیرەمەگرون-بازیان -چەمچەماڵ-ئەڵایی-تەکیە) کۆمپانیاکەمان پێویستی بە کارمەندە بۆ بەشی فرۆشتن بەم مەرجانەی خوارەوە: • بروانامەی دبلۆم یان بەکالریۆس لە بەشى کارگێڕى کار یان بەشێکى پەیوەندیدار. • ڕاهێنانى پێشکەوتووى وەرگرتبێ لەسەر فرۆشتن، بازاڕگەڕى، وکارگێڕی کار. • ئەزموونى 2 ساڵ کەمترى نەبێت لە بازاڕگەڕى وفرۆشتن. • هاندانى خود، ئاڕاستەکردنى خود وە ئارەزوو کردن لە پێشبڕکێ و لێهاتوو بێت لە ڕێکخستن و پەیوەندى کۆمەڵایەتى • لێهاتووى زۆر لە گفتوگۆ و پەیوەندى کۆمەڵایەتى،ڕێک پۆش و زمان پاراو بێت. • بەڕێوەبردنى کات وچارەسەرکردنى کێشە • توانا جەستەییەکان: ئەو ئەرکانەى کە پێویستە لە بارودۆخى ئۆفیسدا بکرێت. • مۆڵەتى شۆفێرى هەبێت وئۆتۆمۆبێلی تایبەتی خۆی هەبێت گونجاوبێت بۆ کارەکە ئەوانەی خوازیارن دەتوانن سیڤی خۆیان بنێرن بۆ ئیمەیڵی cv@nawras.iq لەگەڵ نوسینی ناونیشانی كارەکە لە سەبجێکتی ئیمەیڵەکە دا یان بۆ واتس ئاپی ژمارە : 07700829898