هەلی کار | بۆ خانمان
Job description
📢 هەلی کار | بۆ خانمان ☕️ بەیکەری و کافێ لە شەقامی شۆڕش بۆ بەهێزکردنی تیمەکەی پێویستی بە خانمان هەیە بۆ ئەم پۆستانەی خوارەوە: 👩🍳 1. باریستا | Barista ئەرکە سەرەکییەکان: • ئامادەکردنی جۆرە جۆرە قاوە و خواردنەوەکان بە کوالیتی باش. • خزمەتکردنی کڕیاران بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و ڕێزدار. • پاراستنی پاکیزەیی و ڕێکخستنی شوێنی کار و ئامێرەکانی قاوە. • هاوکاری لەگەڵ ئەندامانی تیم بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی باش. • پابەندبوون بە ستانداردەکانی پاکیزەیی و خزمەتگوزاری. 👩💼 2. کارمەندی ساڵە | Service Staff ئەرکە سەرەکییەکان: • پێشوازی و خزمەتکردنی کڕیاران بە شێوەیەکی باش. • وەرگرتنی داواکارییەکانی کڕیاران و گەیاندنیان بە بەشە پەیوەندیدارەکان. • دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی خێرا و ڕێکخراو. • پاک و ڕێکخستنی مێزەکان و شوێنی خزمەتگوزاری. • هاوکاری لەگەڵ تیمی کافێ و بەڕێوەبەرایەتی. ✅ داواکارییەکان 1️⃣ پێشینەی کاری پەیوەندیدار هەبێت. 2️⃣ زمانی کوردی و ئینگلیزی بزانێت. 3️⃣ توانای مامەڵەکردن و گفتوگۆکردن لەگەڵ کڕیاران هەبێت. 4️⃣ کەسێکی ڕێکخراو، خۆڕاگر و پابەند بە کاتی کار بێت. 5️⃣ توانای کارکردن لەگەڵ تیم هەبێت. 📍 شوێنی کار: شەقامی شۆڕش – بەیکەری و کافێ 🕒 کاتی کار: • 8:00 AM – 4:00 PM یان • 3:00 PM – 12:00 AM 🗓 ڕۆژانی پشوو: مانگانە ٣ ڕۆژ 💰 مووچەی مانگانە: 750,000 – 950,000 دینار عێراقی بەپێی پێشینە و ئەزموونی کار. 📱 بۆ پەیوەندی و ناردنی CV: +964 750 520 4520